له سه‌ره‌تادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى ئاشوورى له هه‌ولێر به بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان/ عیراق له ساڵى (1996) دامه‌زرا وه له مانگى ته‌مووزى ساڵى (1998) له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه كرایه‌وه، پاشان ناوه‌كه‌ى گۆڕا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى/ هه‌ولێر له هاوینى ساڵى (2007) له‌سه‌ر داواى نوێنه‌رانى ئه‌و كاته‌ى گه‌له‌كه‌مان له په‌رله‌مان، دواتر بڕیاردرا له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌رێم به به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى له هه‌رێمى كوردستانى عیراق دامه‌زرا له به‌روارى (23 تشرینى یه‌كه‌م 2007) وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى /هه‌ولێر خراییه پاڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى. دواى سێ مانگ وه له‌به‌روارى (19 شوبات 2008 ) باڵه‌خانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه كرایه‌وه پاش دابیین كردنى پێداویستییه‌كانى وه فه‌رمانبه‌رانى. پاش كردنه‌وه‌ى به كه‌متر له ساڵێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌مان لقێكى كردووه له پارێزگاى دهۆك به‌ناوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى/ دهۆك له ساڵى (1 نیسانى 2008 ) پاش تێبهربوونى سێ مانگ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌له‌پوور و هونه‌رى میللى سریانى له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه كرایه‌وه له‌مانگى ئه‌یلولى (2009). وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌مان به نیازه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سێیه‌م له شارى سلێمانى له ژێر ناونیشانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى/ سلێمانى بكاته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌مان دهزگاێكى حكومییه یه‌كێكه له (9) نۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه سه‌ر وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ولاوانه له هه‌رێمى كوردستانى عیراق. وه پێكهاته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌مان بریتییه له شانۆ و موسیقا و میدیا و هونه‌رى شێوه‌كارى و رۆشنبیرى منداڵان و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆڤارى بانیبال جگه له به‌شه‌كانى كارگێڕى (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كارگێڕى و خۆیه‌تى) و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ژمێركارى) و به‌شى نه‌خشه‌دانان و به‌شى خزمه‌تگوزارى و ئامانجمان بوژاندنه‌وه‌ى كه‌له‌پوور رۆشنبیرى نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه بۆ سالانێكى زۆر فه‌رامۆش كرابوو وه هه‌روه‌ها پێشخستنى هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرى و ناساندنى به گه‌لى كورد و گه‌لى عێراق و كهلانى تره. وه پاڵپشتكردنى وێژه‌وان و هونه‌رمه‌ندانمان و یارمه‌تى دانیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیان و نمایشكردنى شانۆگه‌رییه‌كانیان و كردنهوهوى پێشانگاى هونه‌رى.