كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری سریانی له هه‌ولێر
له رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 2009/10/29 دا، به‌رێوه‌برایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری سریانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری رێكخست بۆ ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی سریان له هۆڵی (گالیری میدیا) له هه‌ولێر كه ژماره‌یه‌ك تابلۆی ده‌رباره‌ی كه‌لتوورو رۆشنبیری گه‌له‌كه‌مان تییادا نمایش كرابوو
ئه‌مه‌و له لایه‌ن به‌رێز (سعد الله په‌رۆش) به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌برایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری / هه‌ولێر پێشانگاكه كرایه‌وه كه ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی رۆشنبیری وهونه‌ری و هونه‌ر دۆستان ئاماده‌ی بوون.
ئه‌وه‌ى شایانی باسه زیاتر له (20) هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری له زۆربه‌ى شاروچكه وگوندی سریانی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌شداریان له‌م پێشانگایه‌دا كرد كه زیاتر له (80) تابلۆی شێوه‌كاری به خۆیه‌وه گربوو